پارە لە بەغداوە گەیشتووە و سایلۆی سلێمانیش داوا لە جووتیاران دەکات بە مەبەستی وەرگرتنی شایستە داراییەکانیان سەردانیان بکەن.
ئەمڕۆ دووشەممە، سایلۆی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا داوای لە جووتیارانە کرد لە گەنمیان ڕادەستی سایلۆی سلێمانی کردووە و پشگیری بەشە کشتوکاڵیەکانیان لە پەنجا تۆن بەرەو خوارە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەکەیان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان.
داواشی لە جووتیاران کرد سبەینێ سێشەممە، بچن بۆ وەرگرتنی پارەکە و لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە؛ تکایە ئەو جووتیارانەی پشگیریەکانیان لەسەر و پەنجا تۆنەوەیە با سەردانیان نەکەن.
ئەمەش دوای ئەوە هات کە وەزارەتی بازرگانی عێراق 57 ملیار دیناری وەک شایستەی جووتیارانی هەرێمی كوردستان ڕەوانە كرد، كە 25 ملیار دینار بۆ جووتیارانی سلێمانی و هەڵەبجە، 20 ملیار دینار بۆ جووتیارانی هەولێر و 12 ملیار دیناریش بۆ جووتیارانی پارێزگای دهۆكە.
