سەیرکراوە: (1.6K)
سبەینێ شەممە، لە شارۆچکەی شارەزوور نەوتی سپی ماڵان دابەش دەکرێت و قایمقامیەتی شارۆچکەکەش هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە.
بەپێی ئاگادارییەکی لیژنەی سووتەمەنی قایمقامییەتی شارەزوور، تیایدا هاتووە: ئاگاداری سەرجەم ئەو هاووڵاتییە خۆشەویستانە دەكەن كە لەماوەی ڕابردوو بە هەرهۆكارێك بەشە نەوتیان وەرنەگرتووە یاخود کارتی نوێیان وەرگرتوە، سبەینێ شەممە، بڕە نەوتی تری پێویست دەگاتە شارەزوور و لەم شوێنانە تەنكەر دەوەستێت و دابەش دەکرێت.
لیژنەی سووتەمەنی قایمقامیەتی شارەزوور ناوی شوێنەکانی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت لەم جێگەیانەی خوارەوە دابەش دەکرێت:
1- بەردەم مزگەوتی بەرێز مامۆستا مەلادارا 2- لای مزگەوتی قازی محەمەد 3- لای قوتابخانەی شارەزوور 4-تەنیشت تەنکی ئاوەکە
