پێنجشەممە. نیسان 2nd, 2026

سبەینێ کەشێکی بەهاریە و بۆ چوونە دەرەوە گونجاوە

سەیرکراوە: (7)

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، شەپۆلی بارانبارین لەسەر ناوچەکانی هەرێم کۆتایی هاتووە و سبەینێ چوارشەممە، کەشێکی بەهاری دەبێت پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمانی هەرێم بە گشتی هەورە، هەندێ کات بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت شەپۆلی باران بارین لەسەر ناوچەکەمان کۆتایی هاتووە، ئەوەی هەیە لە سەر ناوچەکەمان ناجێگیری یەکی کەم هەیە لە کەش لەسەر هەندێ ناوچەی جیا جیا بە تایبەت ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بارانبارین و کەمێک هەورە تریشقە هەیە، سەنتەری پارێزگای سلێمانی و دهۆک هەڵەبجە لە دوای نیوەڕۆ ئەگەری نمە بارانی کورت خایەنی هەیە.

هەولێر: 17 پلەی سیلیزی پیرمام: 12 پلەی سیلیزی سۆران: 13 پلەی سیلیزی حاجی ئۆمەران: 6 پلەی سیلیزی سلێمانی: 16 پلەی سیلیزی چەمچەماڵ: 18 پلەی سیلیزی دهۆک: 16 پلەی سیلیزی زاخۆ: 16 پلەی سیلیزی هەڵەبجە: 19 پلەی سیلیزی گەرمیان: 21 پلەی سیلیزی

باسی لەوەشکردووە: سبەینێ چوارشەممە، ئاسمانی هەرێم بە گشتی نیمچە هەورە سەرجەمی ناوچەکەمان تا ڕادەیەک کەشێکی بەهاری دەبێت ئەگەری نمە باران زیاتر لەسەر ناوچە شاخاوییەکان هەیە. پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی هەولێر: 18 پلەی سیلیزی پیرمام: 14 پلەی سیلیزی سۆران: 15 پلەی سیلیزی حاجی ئۆمەران: 8 پلەی سیلیزی سلێمانی: 18 پلەی سیلیزی چەمچەماڵ: 19 پلەی سیلیزی دهۆک: 17 پلەی سیلیزی زاخۆ: 18 پلەی سیلیزی هەڵەبجە: 19 پلەی سیلیزی گەرمیان: 22 پلەی سیلیزی

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 159 Today: 2,567 📊 Click Here