هەینی. ئازار 6th, 2026

سبەینێ گەرمترین رۆژی ئەم مانگە دەبێت

سەیرکراوە: (978)

کەشناسێکی کورد ئاشکرای دەکات، کە سبەینێ وەرزی گەرمی دوایین رۆژەکانی خۆی بەڕێدەکات و دواتر کەشێکی فێنک باڵ بەسەر ناوچەکە دەکێشێت.

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی بڵاویکردەوە، سبەینێ یەکشەممە، لەئەنجامی کاریگەری بەردەوامی ئەو بەرزەپاڵەپەستۆی لەسەر بەرگەهەوای ناوچەکە جێگیربووە پلەکانی گەرما بەڕاورد بە ئەمڕۆ بەرێژەی 1 بۆ 2 پلە بەرزتر دەبێتەوە و کەشەکە بەراورد بە ئەمڕۆ گەرمتر دەبێت لەگەڵ بەردەوامی کەشوهەوای سارد و باراناوی لەناوچەکانی سنووری دەریای ناوەراست و باشوری ئەوروپا.

ئەوەشی وتووە، لە دوو سبەی دووشەممەوە، بۆ رۆژانی دواتر کاریگەری ئەو بەرزە پاڵەپەستۆیە هێدی هێدی لاواز دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک نزمدەبنەوە.

باسی لەوەشکردووە، دوای ئەوە پێشبینی دەکرێت لە رۆژی پێنجشەممە بەدواوە 9/10/2025 کاریگەری ئەو نزمەپاڵەپەستۆیەی لەکاتی ئێستا لەوڵاتانی ئەوروپا کەشێکی سارد و باراناوی دروستکردوە بەرەو ناوچەکانی سووریا و عێراق و هەرێمی کوردستان جوڵە بکات و بارستە هەوایەکی فێنک لەگەڵ خۆیدا دەهێنێتە ناوچەکەوە و پلەکانی گەرما بەرێژەیەکی زۆر نزمدەبنەوە، بەڵام ئەگەری بارانبارینی لێناکرێت بارستە هەواکە بەگەیشتنی بەناوچەکە وشک دەبێت.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 118 Today: 2,113 📊 Click Here