هەینی. ئازار 6th, 2026

سبەی کۆتا رۆژی ناونووسینی حاجیانی کوردستانە

سەیرکراوە: (1.5K)

حەج و عومرەی هەرێم دوا مۆڵەت دەدات بە حاجییان و دەڵێت”سبەی بەرواری ٢٦/٩/٢٠٢٥ کۆتا رۆژی پرۆسەی ناونووسینی حاجیانی هەرێمی کوردستانە”.

کاروان ستونی، وتەبێژی فەرمی حەج و عومڕەی کوردستان ڕایگەیاند، ئەگەرچی بڕیاربوو لە ٢٠ مانگ کۆتا رۆژی تۆمارکردنی ناوی حاجیان بێت بەڵام لەسەر فەرمانی وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی ( د.پشتیوان صادق)، بۆ ٢٦ ئەم مانگە درێژ کرایەوە وەکوو هاوکارییەک بۆ ئەو کەسانەی نەیانتوانیبوو ناویان تۆمار بکەن بۆ ئەم مەبەستەیش زیاتر لە ٦٠٠٠ کەس سوودمەندی ئەو بڕیارە بوون.

کاروان ستونی هەروەها ڕایگەیاند، یەکێک لە کارنامەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سیستەمکردن و ئەلیکترۆنی کردنی دام و دەزگاکانی حکوومەتە بە مەبەستی ئەنجامدانی ئاسانکاری و هاوکاری بۆ هاووڵاتیان و کەمکردنەوەی ڕووتین و لەم بارەیەوەیەش هەمیشە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، لە بۆنە جیاجیاکاندا جەختی لەسەر کردووتەوە.

کاروان ستونی ئاماژەی بەوەشدا، سبەی کاتژمێر ١٢ شەو پرۆسەی ناو تۆمارکردنی حاجیان کۆتایی دێت و دوای وردبوونەوە لە ناوەکان تیروپشک ئەنجام دەدەین.

وتەبێژی حەج و عومڕەی کوردستان ڕاشیگەیاند، سوپاسی هەموو لایەنە پەیوەندارەکان دەکەین بۆ سەرکەوتنی ئەو پرۆژە ستراتیژیە لە سەرووی هەموویان سەرۆکوەزیران و وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و نووسینگەی وەزیر و هەروەها سوپاس فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری و تەواوی ستافەکەیان دەکەین کە بەو پەڕی دڵسۆزییەوە ماوەی دوو ساڵە بە شەو رۆژ کاریان کردووە بۆ ئەنجامدانی ئەو دەستکەوتە مەزنە.

شایانی باسە تاوەکوو ئێستا زیاتر لە ٦٠ هەزار کەس فۆرمیان پڕکردووتەوە کە ژمارەیان نزیکەی ٨٧ هەزار هاووڵاتی دەبن. بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە ٢٥/٩/٢٠٢٥

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 68 Today: 2,490 📊 Click Here