سەیرکراوە: (1.6K)
– هەواڵەکان ئەمڕۆ دادگای هەولێر سزای ڕۆژنامەنوس “شێروان شێروانی” لە 4 ساڵ و نیوەوە بۆ 3 ساڵ و نیو کەمکردەوە، ئەوەش پاش ئەوەی کەیسەکەی “تەمیز” کرایەوە. کەمێک پێش ئێستا، دادگای هەولێر سزای ڕۆژنامەنوس “شێروان شێروانی” لە 4 ساڵ و نیوەوە بۆ 3 ساڵ و نیو کەمکردەوە، دوای ئەوەی لەلایەن پارێزەرەکانیەوە دۆسیەکەی تەمیز کرایەوە. لەوبارەیەوە بارزان شێروانی، برای شێروان شێروانی، بە پەنجەرەی وت “دوای ئەوەی دۆسیەی شێروان شێروانی تەمیز کرایەوە، دادگا سزاکەی لە 4 ساڵ و 5 مانگەوە بۆ 3 ساڵ و 6 مانگ کەمکردەوە”. وتیشی “شێروان شێروانی 3 مانگی لەو 3 ساڵ و نیوە لە زیندان دا بەسەر بردووە”.