شەممە. نیسان 11th, 2026

سودانی بڕیاری خەرج كردنی مووچەی مانگی 8ی دا

سەیرکراوە: (1.2K)

كۆبوونەوەی سەرۆك وەزیرانی عێراق و وەزیرە كوردەكانی عێراق كۆتایی هات و سودانی بڕیاری خەرج كردنی مووچەی مانگی 8ی دا.

دوای ئەوەی لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق هیچ باسێك لە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم نەكرا، سێ وەزیری كورد (خالید شوانی، بەنگین ڕێكانی، فوئاد حسێن) لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی بۆ پرسی مووچە كۆبوونەتەوە.

میدیای پارتی و یەکێتی لە زاری وەزیرە كوردەكانەوە بڵاویانكردەوە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بە وەزیرە كوردەكانی وتووە، كە هێچ كێشەیەك لە خەرج كردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم نەماوە و هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی 8 خەرج دەكرێت.

سودانی ڕاشیگەیاندووە، تا هەفتەی داهاتوو هەندێك كێشەی بچووك لە داهاتی نانەوتی هەیە ئەویش چارەسەر دەبێت و بۆ بڕیاردان لە مووچەی مانگەكانی داهاتووش پێویست ناكات جارێكی دیكە ببرێتەوە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێم نامەی لەڕێگەی وەزیرە كوردەكانەوە ئاڕاستەی سودانی كردووە تاكو مووچەی مانگی 8 و 9 بۆ هەرێم خەرج بكات و میزان موڕاجەعەی مانگی 8 حازر كراوە تاكو بنێردرێت بۆ بەغدا.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 157 Today: 2,031 📊 Click Here