– هەواڵەکان سهرۆك وهزیرانی عێراق ڕەزامەندی لەسەر دەستپێکردنی دەستپێشخەریی \”بەسمە\” بۆ پێدانی قەرز بە ژنان و دروستکردنی کارگەی بچوک و مامناوەند بە ڕێژەی سودی کەم، بە هاوکاری کۆمەڵێک بانک و کۆمپانیای گەرەنتی عێراقی دەربری. نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق له ڕاگهیهندراوێكدا بڵاوی کردەوە، ئهمڕۆ محهمهد شیاع سودانی سەرۆکایەتی کۆبونەوەی ئەنجومەنی باڵای کاروباری ژنانی کرد و پیرۆزبایی لە ئەندامانی ئەنجومەن و سەرجەم ژنانی عێراق کرد بە بۆنەی ڕۆژی نیشتمانی عێراقەوە و جەختی لە بەشداری فەرمانگەکانی تایبەت بە ژنان کردەوە لە بەرزڕاگرتنی ئەو ڕۆژە کە بەهای نیشتیمانی بەرجەستە دەکات. ئاماژه بهوهشكراوه، لە میانەی کۆبونەوەکەدا هەوڵەکان بۆ پاڵپشتیکردنی ژنان و میکانیزمەکانی بەهێزکردنیان لە بازاڕی کار تاوتوێ کرا و ڕەزامەندی درا لەسەر دەستپێکردنی دەستپێشخەریی \”بەسمە\” بۆ پێدانی قەرز بە ژنان و دروستکردنی کارگەی بچوک و مامناوەند بە ڕێژەی سودی کەم، بە هاوکاری کۆمەڵێک بانک و کۆمپانیای گەرەنتی عێراقی. هەروەها سودانی ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای کاروباری ژنانی ڕاسپارد دیدار لەگەڵ ژنە خاوەنکار و پڕۆژەکان ئەنجام بدەن.
سەیرکراوە: (1.2K)
