پێنجشەممە. ئازار 12th, 2026
سەیرکراوە: (1.4K)

ئه‌مڕۆ میلیشیاكانى عێراق له دژى بڕیارى به تیرۆرناساندنى حزبوڵاى لبنانى و ئه‌نساروڵاى یه‌مه‌ن، به ئۆتۆمبیل له شهقامهكانى به‌غدا سووڕانه‌وه و وێنه‌ى حه‌سه‌ن نهسرولاى سه‌ركرده‌ى پێشووى حزبوڵا و عه‌بدولمه‌لیك حووسى سه‌رۆكى ئهنسارولایان به‌رزكردبووه‌وه.

ئه‌مڕۆ هه‌ینى پێنج كانوونى یه‌كەم، له شهقامهكانى به‌غدا به ده‌یان ئۆتۆمبیلى میلیشیاكانى عێراق به تایبه‌ت میلیشیاكانى عه‌سائیب ئه‌هلى حه‌ق ده‌سووڕانه‌وه، وێنه‌ى حه‌سه‌ن نه‌سروڵا و عه‌بدولمه‌لیك حووسیان به‌رز كردبووه‌وه له‌گه‌ڵ ئاڵاى حزبوڵاى لبنانى

ئه‌مه هه‌ڵوێسته‌ى میلیشیاكان دواى ئه‌وه دێ، بڕیارى به تیرۆرناساندنى حزبوڵا و ئه‌نساروڵا له‌لایه‌ن لیژنه‌ى سڕكردنى دارایى تیرۆریسانى سه‌ربه بانكى ناوه‌ندى عێراق له رۆژنامه‌ى وه‌قائیعى بڵاوكرایه‌وه.

دوێنێ ته‌واوى میلیشیاكانى شیعه، ئه‌وانه‌ى به “سه‌ربه ئێران” وه‌سف ده‌كرێن، ناڕه‌زاییان له‌دژى بڕیاره‌كه ده‌ربڕى و محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆكى كاربه‌ڕێكه‌رى عێراقیش روونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكردووه و تێیدا بڵاوبوونه‌وه‌ى ناوى ئه‌و دوو هێزه‌ى شیعه‌ى به “هه‌ڵه” وه‌سف كرد و هه‌ڕه‌شه‌ى سزادانى ئه‌و كه‌سانه‌ى كرد كه هه‌ڵه‌كه‌یان كردووه.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 144 Today: 3,385 📊 Click Here