محەمەد شیاع سوودانی وەزارەتەکانی ناوخۆ و دارایی عێراقی ڕاسپارد هاوکاری زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی هەرێمی کوردستان بکەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە، نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، محەمەد شیاع سوودانی، ناوەندی نیشتمانیی بەڕێوەبردنی قەیران و کارەساتەکانی لە وەزارەتی ناوخۆ و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری و پشتیوانی بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی هەرێمی کوردستان.
ڕاشیگەیاند کە سوودانی، وەزارەتی دارایی ڕاسپاردووە بڕە پارەیەکی تایبەت بۆ دابینکردنی تەواوی پێداویستییەکانی فریاگوزاری کە پێویستن بۆ هاووڵاتییانی لە هەرێمی کوردستان دابین بکات کە بە هۆی لافاوەکەوە زیانیان بەرکەوتووە.
بە هۆی لافاوەکەوە کە زیاتر سنووری چەمچەماڵ و ئیدارەی گەرمیان و لەیلانی گرتووەتەوە. ژمارەیەک زیاتر لە 10 هاووڵاتی بوونەتە قوربانی و زیانێکی ماددی زۆریش بە ماڵ و موڵکی هاووڵاتییان گەیشتووە.
