هەینی. نیسان 10th, 2026

سۆمۆ دەربارەی نەوت کڕیارەکانی ئاگادار دەکاتەوە

سەیرکراوە: (155)

کۆمپانیای فرۆشتنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، داوا لە کڕیارەکانی دەکات بەپەلە و لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا خشتەی بارکردنی نەوتی خاو پێشکەش بکەن؛ ئەمەش دوای ئەوە دێت کە عێراق لە هەر کۆتوبەندێکی ئێران بۆ تێپەڕین بە تەنگەی هورمزدا بەخشرا.

ەئمڕۆ دووشەممە، کۆمپانیای سۆمۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا جەختی لەسەر ئامادەیی تەواوی وێستگەکانی بارکردن کردەوە، لە نێویاندا وێستگەی نەوتی بەسرە، بۆ ئەوەی بەوپەڕی توانای خۆیانەوە کار بکەن و بەرنامەکانی گواستنەوەی نەوت بەپێی گرێبەستەکان و بێ هیچ سنووردارکردنێک جێبەجێ بکەن.

چاوەڕوان دەکرێت دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن ببێتە هۆی پاڵپشتیکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق وەک ئەندامێکی ڕێکخراوی ئۆپیک، کە مانگی ڕابردوو بۆ نزیکەی ٨٠٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا دابەزیبوو.

لە بەرامبەردا، هێشتا ناڕوونییەک هەیە سەبارەت بە ئامادەیی خاوەن کەشتییەکان بۆ چوونە ناو کەنداوی عەرەبی بە مەبەستی بارکردنی نەوت؛ ئەمەش بەهۆی بەردەوامی گرژی و شەڕی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران کە مەترسیی ئەمنی خستووەتە سەر جووڵەی دەریاوانی.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 177 Today: 1,388 📊 Click Here