چوارشەممە. ئازار 4th, 2026

سێیەمین پێشانگای ”نێکست ستێپ” لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت

سەیرکراوە: (1.6K)

سێیەمین پێشانگای نێکست ستێپ لە ژێر ناوی” نێکست ستێپ هەنگاوی داهاتووی تۆیە” لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت و ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت.

لە پێشانگاکەدا زیاتر لە 40 سکۆلەرشیپ رادەگەیەنرێت، چاوەڕوان دەکرێت 15 هەزار فێرخواز و سەردانکەر ئامادەبن.

ساڵی رابردوو نێکست ستێپ 10 سکۆلەرشیپی ڕاگەیاند،کە تیایدا 10 فێرخواز دەرفەتی خوێندنی پاڵپشتیکراویان بەدەستهێنا و لە ئێستادا درێژە بە خوێندن دەدەن.

لە ساڵی 2025دا پێشانگاکە ئەم دەستپێشخەرییە فراوانتر دەکات بە پێشکەشکردنی زیاتر لە 40 سکۆلەرشیپی نوێ، دەرفەتی نوێ بۆ خوێندکاران دەکاتەوە بۆ خوێندن لە ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیدا.

فراوانکردنی پەروەردە لە ڕێگەی خوێندەواری دیجیتاڵی و تێکەڵکردنی زیرەکی دەستکرد و ئامادەکردنی نەوەی داهاتوو بە کارامەیی هاوکات، بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد و تەکنەلۆژیا بۆ گەشەکردنی بەردەوام.

ئامانجێکی دیکەی پێشانگاکە بەکارهێنانی داهێنان و داکۆکیکردنە بۆ پشتگیریکردن لە خۆڕاگری گۆڕانی کەشوهەوا لەگەڵ ئەوانەش بەهێزکردنی هاوبەشی جیهانی و ناوخۆیی لە بواری پەروەردە، تەکنەلۆژیا و بەردەوامیدا.

ئامانج عەلی، دامەزرێنەری دەستپێشخەری نێکست ستێپ وتی: “نێکست ستێپ زیاترە لە تەنها پێشانگایەک؛ بەڵکو بزووتنەوەیەکی تواناسازی فێرخوازانە.” بە ڕاگەیاندنی زیاتر لە ٤٠ سکۆلەرشیپ و زیاتر لە 15,000 سەردانکەر کە چاوەڕوان دەکرێت بۆ ئەمساڵ، شانازی دەکەین بە دابینکردنی ئەو ئامراز و ڕێنمایی و دەرفەتانەی کە پێویستیان بە خوێندکاران هەیە بۆ بنیاتنانی داهاتوویان.

لە ساڵی 2023ەوە، نێکس ستێپ بووە بۆنەیەکی سەرەکی بۆ دەرچووانی ئامادەیی و داواکارانی کۆلێژ لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان و عێراق، لە ساڵی 2024دا پێشانگاکە پێشوازی لە زیاتر لە 11 هەزار فێرخواز کرد.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 227 Today: 1,746 📊 Click Here