دكتۆر عمر عبدالكافی دەڵێت: سێ كاتژمێر لە ڕۆژانی ڕەمەزاندا لەكیس نەدەیت جا هەرچی ڕوویدا ، چونكە بەڕاستی بەنرخن.
بە وتەی ئەو بانگخوازە ئاینییەی میسر، ڕۆژانە ئەو سێ كاتژمێرە جارانی 30 ڕۆژی مانگی ڕەمەزان واتە (90) كاتژمێر، كە ئەوانەن: 1- كاتژمێری یەكەم: كاتی پێش بەربانگ كردنەوە، كە خواردن و هەموو شتێكت ئامادە كردووە لێرەدا دوعا (نزا) بكە بۆ خۆت و خێزانەكانت و برادەرەكانت و موسڵمانان و ئەوانەی گۆڕستان، چونكە زۆر پێویشتیان پێیە و دوعا لەو كاتەدا ڕەت ناكرێتەوە.
2- كاتژمێری دووەم: كۆتایی شەو خەڵوەتت لەگەڵ خودا دا هەبێت، چونكە ئەو (جل جلاله) لەو كاتەدا دەفەرمووێت كەسێك هەیە داوا بكات و پێی ببەخشم!
3- كاتژمێری سێیەم: لەدوای نوێژی بەیانی دانیشە تاوەكو خۆر هەڵدێت و پاشان دوو ڕكعات سوننەتی چێشتەنگاو بكە، حەج و عەمرەیەك (بە تەواوی بە تەواوی بە تەواوی) بەدەست دەهێنیت.
شێخ عومەر ئاماژەی بەوەداوە، كاتەكانی تریش زیكر بكە و خۆت بپارێزە لە قسەی پڕوپوچ و غەیبەت و بوختان كردن و بیرت بێت، هەركارێك خێر بوو بیكە هەرچەند بچووكیش بوو، چونكە تۆ نازانی كام كردەوەت دەتخاتە بەهەشتەوە.
