هەینی. ئازار 6th, 2026

سەركردایەتی حەماس: شاندی بزووتنەوەكەمان لە هێرشەكەی ئیسڕائیل ڕزگاری بووە

سەیرکراوە: (1.1K)

سوپای ئیسڕائیل هێرشی كردە سەر باڵەخانەیەك لە دەوحەی پایتەختی قەتەر، كە شاندی بزووتنەوەی حەماس تیایدا كۆبوونەتەوە و كوژرانی چەند سەركردەیەكیان ڕاگەیاند، بەڵام سەرچاوەیەكی حەماس دەڵێت: شاندەكەیان ڕزگاری بووە و سەلامەتن.

سەرچاوەیەکی سەرکردایەتی بزوتنەوەی حەماس بە کەناڵی (جەزیرە)ی قەتەری ڕاگەیاند،، شاندی سەرکردایەتی بزووتنەوەکە بە سەرۆکایەتی خەلیل حەییە لە هەوڵی كوشتن لەلایەن ئیسرائیلەوە ڕزگاری بوو.

سەرچاوەیەکە وتویەتی، “شاندی باڵای بزووتنەوەکە بە سەرۆکایەتی خەلیل ئەلحەیە، لە ڕووداوەکەی ئەم دواییە ڕزگاریان بووە”.

لای خۆشیەوە میدیاكان لە زاری سەرچاوەیەك لە قەتەر بڵاویكردۆتەوە، “هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بارەگای سەرکردایەتی بزووتنەوەی حەماس لە دوحەی کردە ئامانج”.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، شاندەکە لە میانی کۆبوونەوەیەکدا بۆ تاوتوێکردنی دوایین پێشنیاری ترەمپ لەلایەن هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلەوە کراوەتە ئامانج.

هەر بەپێی هەواڵی میددیاكان، کوڕی دکتۆر خەلیل هومام خەلیل حییە و جیهاد لاباد، بەڕێوەبەری نوسینگەی د.خەلیل حییە كوژراون.

هاوكات، وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ئیدانەی هێرشەكەی ئیسڕائیلی كرد و ڕایگەیاند، وەڵاممان بۆ هێرشەكەی ئیسرائیل دەبێت.

وەزارەتی دەرەوەی قەتەر دەڵێت: ئیدانەی هێرشە ترسنۆكانەكەی ئیسرائیل بۆ سەر دەوحە دەكەین.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 112 Today: 2,300 📊 Click Here