هێزەکانی ئەمریکا تیرۆریستێکی پەیوەندیدار بە قاعیدە لە سووریا دەکوژن، سەركردەیەكی ئەنسارولئیسلام بووە.
فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا بڵاویکردەوە، لە ٢ی تشرینی یەکەمدا هێزەکانی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم) هێرشێکیان لە سووریا ئەنجامدا و بەهۆیەوە پلاندانەرێکی باڵای هێرشکردنە سەر پەیوەندیدار بە ئەلقاعیدە کوژرا.
محەممەد عەبدولوەهاب ئەلئەحمەد، ئەندامی گرووپی تیرۆریستی ئەنسارولئیسلام بوو کە پەیوەندی بە قاعیدەوە هەیە.
براد کوپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا وتی: هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئامادەباشیدا ماونەتەوە بۆ تێکدان و شکستپێهێنانی هەوڵەکانی تیرۆریستان بۆ پلاندانان و ڕێکخستن و جێبەجێکردنی هێرشەکان.
وتیشی، “ئێمە بەردەوام دەبین لە بەرگریکردن لە زێدی خۆمان و سەربازانمان و هاوپەیمانەکانمان و هاوبەشەکانمان لە سەرانسەری ناوچەکە و دەرەوەی ناوچەکە”.