سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، هۆشداری دەدات لە دواخستنی هەڵبژاردن و دەڵێت\” دواخستنی پرۆسەکە عێراق دەباتە تونێلێکی تاریکەوە کە دەربازبوونی نابێت.\” دووشەممە 29ی ئەیلول نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە میانی پێشکەشکردنی وتارێکدا رایگەیاند\” هیچ پاشگەزبوونەوەیەک لە پرۆسەی سیاسی و دیموکراسی نییە و هەڵبژاردن \”بەرپرسیارێتییەکی نیشتمانی و دەستکەوتێکی شەرعییە\” و دواناخرێت\”. وتیشی: \”بەتوندی پابەندین بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن و هەڵبژاردن رۆحی دیموکراسییە و بەبێ هەڵبژاردن پرۆسەی سیاسی بوونی نابێت.\” مالیکی راشیگەیاندووە، بە تەواوبوونی تەمەنی ئەنجوومەنی نوێنەران، حکومەتیش شەرعییەت لەدەستدەدات. ئاماژەی بەوەشکرد، \”بەبێ بوونی ئەنجوومەنی نوێنەران و حکومەتی نوێ، دەچین بەرەو پشێوی و چارەنووسێکی نادیار.\” دەشڵێت\”دواخستنی هەڵبژاردن عێراق دەباتە تونێلێکی تاریکەوە کە دەربازبوونی نابێت.\” ئەوەش لە کاتێکدایە کە بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 11ی تشرینی دوەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.
سەیرکراوە: (1.3K)
