سەیرکراوە: (167)
– هەواڵەکان سه‌رۆكی ئه‌مریكا کۆتا هەرەشەی لە حەماس کرد ورایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر حه‌ماس ده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌ڵات و كۆنترۆڵی غه‌ززه نه‌بێت، ڕوبه‌ڕوی له‌ناوچونی ته‌واو ده‌بێته‌وه و به‌ته‌واوی له‌ناوی ده‌به‌ین. دۆناڵد تره‌مپ له لێدوانێکدا بۆ CNN رایگه‌یاند، حه‌ماس روبه‌ڕوی له‌ناوبردنی ته‌واو ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر سور بێت له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵاتدا. تره‌مپ باسی له‌وه‌شكردوه، “هیواداره پێشنیازی ئاگربه‌سته‌كه‌ی ببێته واقیع” و جه‌ختیكرده‌وه كه زۆر هه‌وڵ ده‌دات بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و ئامانجه. تره‌مپ له وه‌ڵامی پرسیارێكدا كه ئایا بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیل به ته‌واوی له‌گه‌ڵ كۆتاییهێنان به هه‌ڵمه‌تی بۆردومانكردنی غه‌ززه و پشتیوانی له تێڕوانینی فراوانتریهتی وتی، ناتانیاهۆ ئامادەیە بۆ كۆتایهێنان بە بۆردومانی غەززە.