شەممە. نیسان 11th, 2026

سەرۆک کۆمار بۆ ڕێبوار تەها: كەركوك مۆدێلی فرەڕەنگی و پێکەوەژیان بێتت

سەیرکراوە: (1.4K)

سەرۆك كۆماری عێراق پێشوازی لە پارێزگاری كەركوك دەكات و ڕایدەگەیەنێتت، وەبەرهێنان لە سەرچاوەکان و توانا ناوخۆییەکان بکرێت بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی گەشەپێدان و دڵنیابوون لە بەڕِێوەبردنی بەشێوەیەکی کارا و شەفاف.

سەرۆكایەتی كۆماری عێراق بڵاویكردەوە، د.لەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆك كۆمار ڕۆژی شەممە 11-10 2025 لە بەغدا پێشوازیکرد لە ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک و باس لە دۆخی گشتی خزمەتگوزاری و کارگێڕی و ئەمنی پارێزگاکە کرا و هاوکات چۆنیەتی پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەکان و پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی گەشەپێدان دوپاتکرایەوە بۆ ئەوەی ببێتە مایەی باشترکردنی ئاستی ژیانی دانیشتوانی پارێزگاکە.

سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لە گرنگی “پارێزگای کەرکوک وەک مۆدێلی فرەرەنگی و پێکەوەژیان لە نێوان پێکهاتە جیاوازەکاندا”.

جەختیشی كردەوە لەسەر “پێویستی کارکردن بە گیانی بەرپرسیارێتی نیشتیمانی و لە ڕێگەی هەماهەنگی و یەکخستنی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی خۆجێی لە کەرکوک بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و پەرەپێدانی ژێرخانەکەی و فراوانکردنی پڕۆژە گرنگەکان کە ڕاستەوخۆ کاریگەرییان لەسەر ژیانی هاووڵاتیان دەبێت”.

سەرۆک کۆمار داوایکرد “وەبەرهێنان لە سەرچاوەکان و توانا ناوخۆییەکان بکرێت بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی گەشەپێدان و دڵنیابوون لە بەڕێوەبردنی بەشێوەیەکی کارا و شەفاف کە ئەمەش دەبێتە هۆی متمانەی زیاتر لە نێوان هاووڵاتیان و دەزگاکانی حکومەت و یارمەتیدەر دەبێت بۆ هێنانەدی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی لە پارێزگادا”.

لای خۆیەوە پارێزگار پابەندبوونی ئیدارەی پارێزگای دووپاتکردەوە بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان و گەشەپێدان و پاڵپشتی بەڕێزیان بۆ ئەو هەوڵانە و ڕێنماییەکانی بۆ پەلەکردن جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی پارێزگاکە بەرزنرخاند.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 74 Today: 2,871 📊 Click Here