هەینی. ئازار 6th, 2026

شاخەوان عەبدوڵڵا : هەموو زەمینەکان لەبارن پارتی ببێتە هێزی یەکەم

سەیرکراوە: (848)

شاخەوان عەبدوڵڵا، كاندیدی پارتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق، داوا لە دانیشتووانی كەركوك دەكات دەنگ بە لیستی پارتی بدەن و دەڵێت: پارتی بە كردەوە سەلماندوویەتی كە هەنگاو دەنێت بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی شارەكە.

شاخەوان عەبدوڵڵا، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق، داوای لە سەرجەم كەركووكییەكانی شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان كرد، لە رۆژی هەڵبژاردن بگەڕێنەوە بۆ شارەكەی خۆیان و بە هەمان نەفەسی پرۆسەی سەرژمێری بەشداریی هەڵبژاردنیش بكەن.

وتیشی:” پارتی دیموكراتی كوردستان لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق، پێداگری كرد لەسەر ئەوەی كە دەبێت زەوییە داگیركراوكان لە كەركوك، بۆ خاوەنە رەسەنەكانیان بگەڕێندرێنەوە و دوای هەوڵێكی زۆر لە كۆبوونەوەی پەرلەمان پرۆژە یاساكە پەسەند كرا و لەم خولەی پەرلەمانی عێراق، دەیان دەستكەوت بۆ كەركوك و بۆ سەرجەم پارێزگاكانی دیكە لە لایەن پارتی دیموكراتی كوردستانەوە بەدەست هاتوون، بە تایبەت بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە”.

دەشڵێت: پارتی دیموكراتی كوردستان تاكە هێزی سیاسییە كە بتوانێت دۆخی كەركوك ئاسایی بكاتەوە و پارێزگاری لە مافە دەستوورییەكانی هاووڵاتییان بكات، وەك تاكە لایەنی سیاسی بە كردەوە سەلماندوویەتی كە هەنگاو دەنێت بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی شاری كەركووك.

جەختیشی كردۆتەوە،” وەك هەمیشە بەڵێنەكانمان جێبەجێ دەكەین و بەڵێنێك نادەن كە نەتوانن جێبەجێی بكەن”.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 67 Today: 2,399 📊 Click Here