شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی یەکەمی عێراق پێشوازی کرد، لە حەیدەر عەبدولوەهاب، چالاکوانی مەدەنی و لە دیدارەکەدا خانمی یەکەم وێرای ستایشکردنی هەوڵەکانی حەیدەر عەبدولوەهاب، جەختیکردەوە لە گرنگی زیاتری دەستپێشخەریی کۆمەڵایەتی بە مەبەستی پاراستنی پاشخانی کەلتووری عیراق.
ئەمڕۆ دووشەممە، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی یەکەمی عیراق لە کۆشکی سەلام، پێشوازیکرد ، لە چالاکوانی مەدەنی حەیدەر عەبدولوەهاب عەبدولئەمیر، لە سەرەتای دیدارەکەدا خانمی یەکەم ستایشی هەوڵەکانی ئەو چالاکوانە مەدەنییە و تیمەکەی کرد لە هۆشیارکردنەوەی خەڵک سەبارەت بە گرنگی شوێنەوار و پەیکەر و پاراستنی کەلەپور و فەرهەنگی وڵات.
جەختیکردەوە لە گرنگی “دەستپێشخەریی کۆمەڵایەتی، کە بەشدارن لە پاراستنی پاشخانی کەلتووری عیراق وەک بەرپرسیارێتییەکی نیشتمانی، کە ئەرکی هەمووانە”.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ئاماژەی دا بە پێویستی گرنگیدان بەو شوێنەوار و پەیکەرانەی کە مێژوو و هێماکانی عیراق بەرجەستە دەکەن، هەروەها بۆ ئەو کارە هونەری و دیوارە رەنگاوڕەنگانەی کە بەغدا و پارێزگاکانی دیکە دەڕازێننەوە، بە شێوەیەک کە لەگەڵ پێگەی کەلتووری و شارستانی عیراقدا بگونجێت.
لای خۆیەوە، حەیدەر عەبدولوەهاب عەبدولئەمەیر سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ دیداری خانمی یەکەم دەربڕی و ڕوونیکردەوە، کە خۆی و تیمەکەی کارەکانی پاککردنەوە و چاکسازییان لەسەر مۆنۆمێنتی “دەربازکردنی ڕۆشنبیری عیراق” تەواوکردووە، کە لەلایەن هونەرمەند و پەیکەرتاشی کۆچکردووی عیراق محەمەد غەنی حیکمەت لە بەشی کەرخی بەغدا دروستکراوە.
عەبدولئەمەیر داوای لە گەنجان و دانیشتوانی شارەکە کرد، کە بەشداری بکەن لە پاراستنی ئەم شوێنەوارە کەلەپورییە، بە لەبەرچاوگرتنی رۆڵی ئەوان وەک ڕەنگدانەوەی ناسنامە و مێژووی کەلتووری عیراق.
