هەینی. ئازار 6th, 2026

شایستەی دارایی شەش مانگی خانەنشینان دابەش دەکرێت

سەیرکراوە: (1.3K)

شایستەی شەش مانگی مۆڵەتی کۆکراوەی ئەو خانەنشیانانە خەرج دەکرێت کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە بڕیاری خانەنشینبوونیان بۆ دەرچووە.

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەپێی بڕیای ئەنجومەنی وەزیران و لەسەر فەرمانی وەزیری دارایی و ئابووری، ئەمڕۆ چوارشەممە، شایستەی شەش مانگی مۆڵەتی کۆکراوەی سەرجەم ئەو خانەنشینانە بەشێوازی قۆناغ بە قۆناغ دابەش دەکرێت، کە لەسەرەتای ئەمساڵەوە بڕیاری خانەنشینبوونیان بۆ دەرکراوە و تا ئێستا ئەو شایستەیەیان وەرنەگرتووە.

ئەوەشی خستەڕوو کە چەند جارێک بەنووسراوی فەرمی داوا لە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کراوە ئەو شایستەیەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی هاوتاکانیان لە پارێزگاکانی تری عێراق خەرج بکات، بەڵام تا ئێستا ڕەزامەندی لەسەر نەداوە.

وەزارەتی دارایی ڕاشیگەیاند، بڕیاردراوە سەرجەم ئەو شایستانە داراییانەی خانەنشینان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 86 Today: 2,490 📊 Click Here