چوارشەممە. ئازار 4th, 2026

شا عەبدوڵڵا:دەوڵەتی فەڵەستین ماف نییە بەڵکو حاشا هەڵنەگرە

سەیرکراوە: (1.2K)

شای ئوردن لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل لە ناوچەکە بە مەترسیدار ناودەبات و دەڵێت”ئیسرائیل کە هاوبەشە لە ئاشتی لە ئەرزی واقع دژی دەوڵەتی فەڵەستینە”.

شا عەبدوڵای دووەم شای ئوردن، لە میانی پێشکەشکردنی وتارێک لە نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بوەستێت لەوەی ئەو حکومەتە”ئیسرائیل” هاوبەشە لە ئاشتی، کردەوەکانی لە ئەرزی واقع دژی پێکهێنانی دەوڵەتی فەڵەستینە.

ئاماژەی بەوەشدا، ئیسرائیل بە گشتی ڕێزێکی کەمی بۆ سەروەری دەوڵەتەکان لە ناوچەکە بەتایبەتی نیشان دەدا، پێشێلکاریەکانیمان بینی لە لوبنان و ئێران و سووریا و تونس وە پاشانیش لە کۆتاییدا قەتەر.

شا عەبدوڵا جەختیکردەوە، لێدوانە دژبەرەکانی ئیسرائیل بەرامبەر مزگەوتی ئەقسا جەنگێکی ئایینی بەرپا دەکات لە ناوچەکە کە هیچ کەس دەربازی نابێت، کەی درک بەوە بکەین کە ئەوەی ئێمە دەمانەوێت فەڵەستینییەکان بەهەمان شێوە دەیانەوێت؟؟ کەی درکی پێ بکەین کە دروستکردنی دەوڵەت شتێک نییە فەڵەستینییەکان پێویستیانە؟؟ ئەوە دیاری نییە، بەڵکو مافێکی حاشا هەڵنەگرە.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 62 Today: 2,645 📊 Click Here