وەزیری ناوخۆی عێراق، عەبدولئەمیر شمەری، ئەمڕۆ یەکشەممە، دووپاتی کردەوە کە پڕۆسەی هەڵبژاردن بە شێوەیەکی زۆر ڕێکخراو بەڕێوەدەچێت و بنکەکانی دەنگدان لەژێر چاودێرییەکی ورد و دۆخێکی شیاوی پارێزراویدان.
شمەری لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان وتی: “پڕۆسەی هەڵبژاردن بۆ دەنگدانی تایبەت لە بەغدا و سەرجەم پارێزگاکان بە شێوەیەکی زۆر شایستە بەڕێوەدەچێت، کە تیایدا کارمەندەکان بە شێوەی گرووپ یەک لە دوای یەک دەگوازرێنەوە بۆ بنکەکانی هەڵبژاردن لە ژێر سەرپەرشتی ئەفسەران، فەرماندەکان و سەرپەرشتیاران بە شێوەیەکی ڕێکخراو.”
وتیشی: “دۆخی ئەمنی لە دەوروبەری سەرجەم بنکەکانی هەڵبژاردن باشە و بە تەواوی پارێزراوە، و کارەکان وەک خۆی بە پێی پلان بەڕێوەدەچن.”
شمەری ئاماژەی بەوەشدا کە “هەماهەنگییەکی کارا هەیە لە نێوان دەزگا ئەمنییەکان، ئەفسەرەکان و ئەو کەسانەی کە ئەرکی پاراستنی بنکەکان و کۆمسیۆنیان پێسپێردراوە.”
