سەیرکراوە: (1.5K)
ئەو شوانکارانانەی بەهۆی بارینی بەفرەوە گیریان خواردبوو، ڕزگارکران و گەڕێندرانەوە.
ئیحسان چەلەبی، قایمقامی شارۆچکەی سیدەكان بە میدیای پارتی ڕاگەیاند: سوپاس بۆ خوا تەواوی ئەو شوانکارانەی کە لە لۆلان بەهۆی بارینی بەفر گیریان خواردبوو گەڕێندرانەوە.
ماوەی دوو رۆژ بوو لە کوێستانی لۆلان لە شارۆچکەی سیدەکان، 21 کەس بێسەروشوێن ببوون؛ 13 کەسیان خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان و هەشتی دیکەیان خەڵکی باشووری کوردستان بوون.
ئیحسان چەلەبی، باسی لەوەشکرد: تەندروستیی هەموویان باشە و سەلامەتن و کەمێکی دیکە دەگەنەوە ناو خێزانەکانیان.
قایمقامی سیدەکان وتی، “13 کەسیان خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانن و هەشتیان خەڵکی باشووری کوردستانن. دەنگۆیەک هەبوو کە دوو کەس لەوانەی رۆژهەڵاتی کوردستان گیانیان لەدەستداوە، بەڵام راست نییە و هەموویان سەلامەتن”.
