هەینی. ئازار 6th, 2026

شیعەکان جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانیان دیاریکرد

سەیرکراوە: (864)

لەگەڵ بەڕێوەچوونی یەکەم دانیشتنی خولی شەسەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لایەنە شیعەکان پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمانیان یەکلایی کردەوە کە پارێزگاری ئێستای بابلە و لە عەسائیب ئەهلولحەق-ە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە “شەفەق نیوزی” ڕایگەیاندووە؛ چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان گەیشتوونەتە ڕێککەوتن بۆ کاندیدکردنی عەدنان فەیحان، (پارێزگاری ئێستای بابل و سەرکردە لە عەسائیب ئەهلولحەق بۆ پۆستی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان.

هاوکات لە ئەگەر وەرگرتنی ئەم پۆستە لەلایەن فەیحانەوە، بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلولحەق عەلی تورکی بۆ جێگرتنەوەی وەک پارێزگاری بابل کاندید کردووە.

پێشتر کێبڕکێکە لە نێوان (عەدنان فەیحان، ئەحمەد ئەسەدی، موحسین مەندەلاوی و یاسر سەخیل)دا بوو، بەڵام دواجار بڕیار لەسەر فەیحان دراوە.

لای خۆیەوە هەر ئەمڕۆ سیپان شێروانی، ئەندامی دەرچووی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ دووشەممە، فراکسیۆنی پارتی، بە سەرۆکایەتیی ئامینە زکری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی؛ شاخەوان عەبدوڵا وەک کاندیدی پارتی بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دیاری کرا، هاوکات فەرهاد ئەتروشی وەک سەرۆکی فراکسیۆنی حزبەکە دەستنیشان کرا.

دوێنێ یەکشەممە، خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: “دوای ڕاوێژ و گفتوگۆ لە نێوان سەرکردەی فراکسیۆنە سیاسییە براوەکان، کە نوێنەرایەتیی زۆرینەی حزبە سیاسییەکانی ناو ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانیی دەکەن، ئێمە لە (تەقەدووم، سیادە، حەسم و جەماهیری وەتەنی) بڕیارمان دا و ڕێککەوتین لەسەر ئەوەی کە تاکە نوێنەرمان لە پەرلەمانی عێراق هەیبەت حەلبووسی بێت”.

هاوکات هاوپەیمانی عەزم، موسەنا سامەڕائی، بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کاندید کرد، کە ئەمەش ناکۆکی لایەنە سوننەکانی دەرخست کە نەیانتوانی بە یەک کاندید بچنە ناو هۆڵی پەرلەمانەوە.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 71 Today: 2,117 📊 Click Here