پێنجشەممە. ئازار 5th, 2026

شیعە بریاری کۆتایی دا

سەیرکراوە: (961)

ئەمڕۆ شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی دێنە هەریمی کوردستان و سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگیش دەڵێت: کورد هاوبەشێکی سەرەکییە و دەشبێت لە بابەتی سەرۆککۆماردا ڕەچاوی دەستور بکرێت.

عامر فائیز سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند: ئەمڕۆ شاندێکی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن و ، تایبەت بە پرسەکانی سەرۆککۆمار و سەرکوەزیران، لەگەڵ بەرپرسان و کاربەدەستان کۆدەبنەوە.

ئەو سەرکردەیەی چوارچێوەی هەماهەنگی وتیشی، کورد هاوبەشیکی سەرەکیی و گرنگە و بۆچوون و بەشدارییان لە پڕۆسەی سیاسییدا گرنگە و بایەخی خۆی هەیە.

لەبارەی پۆستی سەرۆککۆمارەوە وتی، دەبێت کورد بە زویی لەوبارەیەوە بگەنە ڕێککەوتن و لادان لە دەستور دروستنەبێت، ئەگەر بێت و نەگەنە ڕێککەوتن ئەوا کۆبوونەوەکان بەردەوام دەبن و بە شێوەیەکی نیشتیمانی پرسەکە تێدەپەڕێندرێت

سەبارەت بە گۆڕینی نوری مالکی ئاماژەی بەوەدا، کە مالیکی پیاوی قۆناغەکەیە و هیچ بڕیاریک لەبارەی گۆڕینی نییە، ساڵانی داهاتووش ناوبراو سەرکردایەتی حکومەت دەکات…

216 جار خوێندراوەتەوە

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 130 Today: 314 📊 Click Here