هەینی. ئازار 6th, 2026

شەقامێکی سەرەکی دادەخرێت و شارەوانی هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە

سەیرکراوە: (1.2K)

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی لە ئاگادارییەکدا ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی کارکردن لە پڕۆژەی شەقمی 100 مەتری، ڕۆژی سێشەممە شەقامی ئاڕاستەی کەرکوک بۆ سلێمانی دادەخرێت.

بەپێی راگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی، لە چوارچێوەی کارەکانی دروستکردنی یەکتربڕی نوێی تاسڵوجە لە پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری، لە ڕۆژی سێشەممە 30ی ئەیلول، (شەقامی ئاڕاستەی کەرکوک بۆ سلێمانی) دادەخرێت بەهۆی کارکردن لە دروستکردنی یەکتربڕە نوێیەکە.

باسی لەوەشکردووە، هاووڵاتییان دەتوانن شەقامی جێگرەوەی ئاڕاستەی “100 مەتری” بۆ ناو شاری سلێمانی بەکاربهێنن، شەقامی سلێمانی ئاڕاستەی کەرکوک دادەخرێت تەنها کاتی ڕووخاندنی پردە کۆنەکە و هاووڵاتییان دەتوانن شەقامی جێگرەوەی (سلێمانی -دوکان-کەرکوک) بەکاربهێنن.

دەشڵێت: “داواکارین لە هاوڵاتییان و شۆفێرانی خۆشەویست کە بەپێی نەخشەی دیاریکراو شەقامە جێگرەوەکان بەکاربهێنن وە لەسەر شەقامەکان ڕێنمایی و هێمای ڕێنیشاندەری پێویست دانراوە”.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 76 Today: 2,061 📊 Click Here