ئەمڕۆ وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەسەر قسەکانی هاکان فیدانی وەزیری دەرەوەی تورکیا باڵیۆزی وڵاتەکەی لە بەغداد بەنگهێشت کرد و ناڕەزایی قوڵیان گەیاندە تورکیا و هاکان فیدانیان بە سنوربەزێن ناوبردوە. محەممەد حسێن بەحرلعلوم بریکار لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق و بەرپرس لە پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەنین بۆرا ئینان باڵیۆزی تورکیا دانیشت و ڕایگەیاند: قسەکانی هاکان فیدان دیپلۆماسییەتییان تێپەڕاندوە و بە تەواوەتی دەستوەردانە لە کاروباری عێراق، عێراق خاوەن سەروەریی خۆیەتی و وەک وڵاتانی دیکەی ناوچەکە نییە. وتیشی بابەتی شنگال و ناوچەکانی دیکە نەتەوەیین و تەنها پەیوەندییان بە عێراقەوە هەیە ئەوەی هاکان فیدان وتویەتی شکاندنی دۆستایەتی نێوان عێراق و تورکیایە. لای خۆشییەوە ئەنیل بۆرا ئینان روونکردنەوەی دا و تی، هەڵە لێکدانەوە بۆ قسەکانی هاکان فیدان کراوە بەهۆی وەرگێڕانەوە و بەهەڵە تێگەیشتون، ئەو مەبەستی پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە بووە نەک عێراق و دەستوەردان.
سەیرکراوە: (1.4K)
