چوارشەممە. نیسان 1st, 2026

عێراق؛ “کڕیارانی کارتی دەنگدان” دەستگیر دەکات

سەیرکراوە: (1.5K)

لیژنەی باڵای ئەمنی هەڵبژاردنەکان، ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی ڕاگەیاند؛ کە تێوەگلاون لە کڕینی کارتی دەنگدان و ئەوانی تریش بە دڕاندنی وێنەی کاندیدان لە چەند ناوچەیەکدا.

لیژنەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە: “لە چوارچێوەی ئەرکە سپێردراوەکان بە هێزە ئەمنییەکان بۆ دڵنیابوون لە ئاسایش و سەلامەتی پرۆسەی هەڵبژاردن، و جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی لیژنەی باڵای ئەمنی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ساڵی ٢٠٢٥، دەستە و لایەنەکانی ئاسایشی نیشتمانی و پێکهاتە ئەمنییەکانی تر، لە ڕۆژانی ڕابردوودا، ئۆپەراسیۆنی بەدواداچوونی مەیدانی چڕیان ئەنجامدا کە بووە هۆی دەستگیرکردنی چەند کەسێک کە تێوەگلاون لە ئەنجامدانی پێشێلکاری هەڵبژاردن، لەوانە کڕینی کارتی دەنگدان و دڕاندنی وێنەی کاندیدانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان لە چەند ناوچەیەکدا.”

لیژنەکە دووپاتیکردەوە کە “ئەم کردەوانە پێشێلکاریین و یاسا سزایان لەسەر دەدات، و هەوڵێکن بۆ خراپ بەکارهێنانی کەشوهەوای کێبڕکێی دیموکراسی، هەروەها بە شێوەیەکی نەرێنی کاردەکەنە سەر ئاشتی کۆمەڵایەتی و ژینگەیەکی هەڵبژاردنێکی ئارام.”

ئاماژە بەوەشدراوە، کە “ڕێکارە یاساییەکان بەرامبەر پێشێلکاران گیراونەتەبەر، لە کاتێکدا هەوڵە هەواڵگری و مەیدانییە پێشوەختەکان بەردەوامن لە چاودێریکردن و بەدواداچوون بۆ هەر چالاکی یان کردارێکی نایاسایی کە ئامانجی لێدانە لە پرۆسەی هەڵبژاردن لە چوارچێوەی پلانێکی گشتگیری پێشوەختە بۆ دڵنیابوون لە پابەندبوون بە ڕێنمایی و یاساکان.”

لیژنەی باڵای ئەمنی هەڵبژاردنەکان “داوای لە هاووڵاتیان و لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد، کە ڕێز لە یاسا و ڕێنماییەکانی هەڵبژاردن بگرن، و داوایان لێدەکات دەستبەجێ هەر پێشێلکاری یان سنووربەزاندنێک لە ڕێگەی کەناڵە فەرمییەکانەوە ڕاگەیەنن.”

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 126 Today: 634 📊 Click Here