یەکشەممە. ئازار 29th, 2026

عێراق: حەوت سەربازمان كوژران

سەیرکراوە: (0)

وەزارەتی بەرگریی عێراق لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرای دەكات، لە ئەنبار هێرش كراوەتە سەر بنكەیەكی تەندروستیی سوپا و یەكەیەكی خزمەتگوزاری، لە ئەنجامدا حەوت كەس كوژران و 13 كەسیش بریندارن.

ئەمڕۆ چوارشەم 25ی ئادار، وەزارەتی بەرگریی عێراق ئاشكرای دەكات، لە هێرشەكەی ئەمڕۆی سەر بنكەی حەبانیە لە پارێزگای ئەنبار، حەوت كەس كوژراون و 13 كەسیش بریندارن.

وەزارەتی بەرگریی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، ئەو شوێنەی هێرشی كراوەتەسەر، بنكەی تەندروستی سوپا و یەكەیەكی خزمەتگوزاری بووە. هێرشەكەیش ئاسمانی بووە و بە فڕۆكە ئەنجام دراوە.

وەزارەتی بەرگریی عێراق، هێرشەكە بە تاوان وەسف دەكات و دووپاتیشی دەكاتەوە وەك بەرگرییەك وەزارەت مافی وەڵامدانەوەی هەیە

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 183 Today: 1,365 📊 Click Here