نەوتوەزارەتی نەوتی عێراق ئاشكرای دەكات، داهاتی نەوتی مانگی ئابی رابردوو زیاتر لە (٧) ملیار بووە و دەشڵێت: نزیكەی (105) ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەی بازاڕەكانی جیهان كراوە.
وەزارەتی نەوتی عێراق، ئاماری کۆتایی لەبارەی هەناردەکردنی نەوت و داهاتی بەدەست هاتوو بۆ مانگی ئابی رابردوو راِدەگەیەنێت و دەڵێت: کۆی گشتی کە لەلایەن كۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی نیشتمانی (سۆمۆ)ەوە دەرچووە بڕی (١٠٤) ملیۆن و (٨٠٦) هەزار، و (٨٨٤) بەرمیل بووە.
ڕاشیگەیاندووە، داهاتەکەی زیاتر لە (٧) ملیار و (١٦٠) ملیۆن، و (٢٥٣) هەزار و دۆلار بووە .
ڕوونیشی كردۆتەوە، کۆی گشتی بڕی هەناردەکراوی نەوتی خاو بۆ مانگی ئاب لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق (103) ملیۆن و (895) هەزار و (706) بەرمیل بووە و هەناردەی کێڵگەی گەیارە (911) هەزار و (178) بەرمیل بووە.
وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژە بەوەدەكات، لەسەر بنەمای باوەڕبوون بە ئاگادارکردنەوەی خەڵک لە پرۆسەی هەناردەکردنی نەوت، ئەم ڕێوشوێنە مانگانەیەی گرتووەتەبەر.
