سەیرکراوە: (6)
عێراق هێزەکانی سەرپشک کرد وەڵامی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بدەنەوە ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی عێراق سێ بڕیاری دا، لە بڕیارەکان هاتووە، حەشدی شــ .،ــەعبی و دەزگا ئەمنییەکانی تری سەرپشکن کار بە بنەمای “مافی وەڵامدانەوە و بەرگری لە خۆکردن” بکەن بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەو هێرشە سەربازییانەی کە بارەگاکانیان دەەکەنە ئامانج. ئاماژە بەوەشکراوە، بڕیاریدا بە جێبەجێکردنی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ئەو کەسانەی تێوەگلاون لە بەئامانجگرتنی دامەزراوە ئەمنییەکان، بەرژەوەندییەکانی هاووڵاتییان و نێردە دیپلۆماسییەکان، هەروەها ئاشکراکردنی ئەو لایەنانەی کە سەر بەوانن.
