دووشەممە. ئازار 30th, 2026

فارس عیسا: لەم هەفتەیە مووچەی مانگی هەشت خەرج دەکرێت

سەیرکراوە: (1.3K)

فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا ڕایگەیاند، ئەگەر حکومەتی فیدراڵ هیچ گرفت و بەربەستێکی دیکە دروست نەکات، لەم هەفتەیەدا مووچەی مانگی ئابی 2025ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەنێردرێت.

فارس عیسا، بە میدیای پارتی ڕاگەیاند: بەداخەوە لە عێراق مامەڵەیەکی سیاسی لەگەڵ خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکرێت و پرسی مووچە و شایستە داراییەکانیان کردووەتە چەکێک و دژی مووچەخۆران و خەڵکی کوردستان بەکاری دەهێنن.

وتیشی: بەهۆی ئەو عەقڵیەتەی هەژموونی بەسەر عێراقدا سەپاندووە و دژایەتی هەرێمی کوردستان دەکات، پێویستە لە بەغدا بەهێزتر بین.

هەروەها ئاماژەیدا، ئەو ئەرکانەی لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان پێویست بوون، لە داهاتە نەوتی و نانەوتییەکان، بابەتی هەژماری من هەمووی جێبەجێکردووە، هەرچەندە سێشەممەی هەفتەی ڕابردوو بڕیار لەسەر ناردنی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان درابوو، بەڵام بەداخەوە بە پاساوی بوونی هەندێک کێشەی تەکنیکی دوایانخست، لە کاتێکدا هیچ کێشەیەک لە ئارا نەبوو، بۆیە پێشبینی دەکەم لەم هەفتەیەدا مووچەی مانگی ئاب ڕەوانە بکرێت.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 90 Today: 1,659 📊 Click Here