پێنجشەممە. ئازار 5th, 2026

فوئاد حوسێن: دوای رێککەوتنی نەوت کێشەی مووچە چارەسەر دەبێت

سەیرکراوە: (1.6K)

دوا ئەوەی ڕۆژی دووشەممە ڕێککەوتنی سێقۆڵیی هەرێمی کوردستان، کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت و عێراق لەبارەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنەوەی نەوت واژۆکرا، وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت، کێشەی مووچە چارەسەر دەبێت.

د. فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوە عێراق ڕایگەیاند: دوای ئەوەی ڕێککەوتنی سێقۆڵی لە بارەی پرسی نەوت واژوو کرا، ئیدی چاوەڕوانی چارەسەربوونی کێشەی مووچەین.

باسی لەوەشکرد، ئەم رێککەوتنە گرنگە ئاسان نەبوو، چونکە تا ئێستا هیچ رێککەوتنێکی وا نەکراوە.

ئەوەشی باسکرد، “ئەم ڕێککەوتنە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە بودجەوە هەیە و کێشەی مووچە چارەسەر دەبێت”.

ئەوەشی خستەڕوو، پرسی داهاتی نانەوتی چارەسەر دەبێت.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 193 Today: 1,757 📊 Click Here