هەینی. ئازار 6th, 2026

فواد حسێن: هێرشی ئیسرائیل بۆ عێراق قبوڵکراو نییە

سەیرکراوە: (856)

وەزیری دەرەوەی عێراق لەبارەی وتەکانی ناتانیاهو بۆ هێرشکردنە سەر عێراق هاتە دەنگ و دەڵێت”بە هیچ شێوەیەک قبوڵکراو نییە”.

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە خاکی عێراق لە ساڵی ٢٠٢٦ تەواو دەبێت، و ئەرکی ئەوان بە کۆتا گەیشتووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ڕۆژی هەینی (26ی ئەیلولی 2025) هەڕەشەی لە عێراق کرد و وتی “میلیشیاکان لەناو دەبەین”.

لە وتارەکەیدا لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، لەگەڵ کشانەوەی شاندە دیپلۆماسییە نێودەوڵەتییەکان لە هۆڵەکە لەکاتی دەستپێکردنی وتارەکەیدا، نەتانیاهۆ ڕایگەیاند، “ئێمە میلیشیاکانی عێراق لەناو دەبەین”. ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە “ئیسرائیل بەرنامە ئەتۆمی و مووشەکی بالیستییەکانی ئێرانی لەناوبردووە”، کۆنترۆڵی وڵاتەکەی بەسەر ئاسمانەکانی ئێران و بۆردومانی هێزی ئاسمانی وڵاتەکەی بۆ سەر شوێنەکانی پیتاندنی یۆرانیۆم لەوێ دووپاتکردەوە.

نەتانیاهۆ جەختی لەوە کردەوە کە ئیسرائیل کەرتی غەززە کۆنترۆڵ دەکات و دەسەڵاتێکی مەدەنی لەوێ دادەمەزرێنێت، ئاماژەی بەوەشکرد، تەلئەبیب ڕێگە بە هیچ هەوڵێک نادات بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستینی.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 52 Today: 2,560 📊 Click Here