سەیرکراوە: (869)
ئەمڕۆ یەكشەممە، سەرچاوەیەكی ئەمنیی عێراقی رایگەیاند، كە فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان لە نزیك كێڵگەی نەوتیی مەجنوون لە باكووری پارێزگای بەسڕەی باشووری عێراق كەوتە خوارەوە. سەرچاوەكە بە (ئەلسۆمەرییە)ی عێراقیی راگەیاند: ”فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكە بە تێكشكاوی لەنزیك كێڵگەی مەجنوون لە بەسڕە كە نزیكە لە سنووری ئێرانەوە، دۆزرایەوە و پاش لێكۆڵینەوە، دەركەوت كە فڕۆكەكە ئیسرائیلیە.“ شایەنی باسە سەرچاوەكە ئاشكرای نەكردووە كە ئاخۆ ئەو فڕۆكەیە تەنیا فڕۆكەی چاودێری بووە یان لەو درۆنانەیە كە بۆ هێرشی سەربازی و بۆردومان بەكار دەهێنرێت.
