چوارشەممە. ئازار 4th, 2026

فۆرد و ڕینۆ لەسەر بەرهەمهێنانی دوو ئۆتۆمبێل کارەبایی ڕێککەوتن

سەیرکراوە: (1.0K)

کۆمپانیای ئۆتۆمبێلسازیی ئەمریکی “فۆرد” و کۆمپانیای ئۆتۆمبێلسازیی فەرەنسی “ڕینۆ” هاوبەشییەکیان ڕاگەیاند بۆ بەرهەمهێنانی دوو ئۆتۆمبێلی کارەبایی بە نرخی گونجاو بۆ بازاڕەکانی ئەوروپا.

بڕیارە هەردوو مۆدێلی ئۆتۆمبێلەکە، کە هەڵگری براندی “فۆرد” دەبن و بە هاوبەشی لەگەڵ “ڕینۆ” پەرەیان پێدراوە، لە کارگەی “ڕینۆ” لە شاری دوایە (Douai) لە باکووری فەرەنسا دروست بکرێن.

بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی (دی پی ئەی)، پێشبینی دەکرێت یەکەم ئۆتۆمبێل لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٨ بخرێتە بازاڕەوە، کە ئەمەش دەبێتە یەکەم قۆناغی هەڵمەتی “فۆرد” بۆ فراوانکردنی بەرهەمەکانی لە ئەوروپا.

سەرەڕای ئەم هاوکارییە، هەردوو کۆمپانیا جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە هەردوو براندەکە جیاواز و تایبەت بە خۆیان دەمێننەوە.

جگە لە ڕێککەوتننامەی تایبەت بە ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان، “فۆرد” و “ڕینۆ” یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد بۆ لێکۆڵینەوە لە ئاسۆی هاوکاریی لە بواری ئۆتۆمبێلە بازرگانییە سووکەکان (Light Commercial Vehicles) لە ئەوروپا، کە ئەمەش پڕۆگرامی هاوبەشی ئەگەری پەرەپێدان و بەرهەمهێنان لەخۆ دەگرێت.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 128 Today: 736 📊 Click Here