هەینی. ئازار 6th, 2026

فەرهاد شامی: ئەو هێزەی دێتە حەسەكە دوای تەواوبوونی كارەكانی دەڕوات

سەیرکراوە: (1.4K)

وتەبێژی هەسەدە ڕایدەگەیەنێت، ئەو هێزەی ئاسایشی دیمەشق، كە دێتە حەسەكە دوای تەواوبوونی كارەكانی ناوچەكە جێدەهێڵێت.

فەرهاد شامی، بەڕێوەبەری ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە ڕایگەیاند؛ لە ئەمڕۆ دوو شەممەوە بە ١٥ ئۆتۆمبێلەوە دەستەیەکی سەرەتایی کە لە ١٠٠ بۆ ١٢٥ ئەندامی حکومەتی کاتیی سووریا پێکهاتووە، دەچنە ناو شاری حەسەکە، ڕۆژی سێ شەممەش گرووپی دووەم بەهەمان قەبارە دەچنە ناو شاری قامیشلۆ، بوونی ئەو هێزانە بە یاوەری ئاسایشی ناوخۆ کە کوردن بۆ ماوەیەکی دیاریکراو دەبێت”.

ئاشكراشى كرد، ئەو هێزانەی دەچنە ناو حەسەکە، لە سێ چوار شوێنی دیاریکراو لەناو سەنتەری شاردا جێگیر دەبن، بە یاوەری ئاسایش، هێزە ئەمنییەکانی کورد و ئامادەبوونیان بۆ ماوەیەکی دیاریکراو دەبێت.

ڕاشیگەیاند، ئەرکی ئەو هێزانە سنووردارە بە سەرپەرشتیکردنی پڕۆسەی یەکگرتنەوە، لەگەڵ تەواوبوونی ئەرکەکانیان ناوچەکە بەجێدەهێڵن.

وتیشی، “لە شاری حەسەکە سەرەتا بڕیار بوو هاتنە ناوەوەی ئەو هێزانە لە ڕێگەی بازنەی پانۆراما بێت، بەڵام بۆ ئێستا ڕێگاکە گۆڕدراوە بۆ بازنەی غەزەل بە هۆکاری ئەمنی”.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 38 Today: 2,560 📊 Click Here