هەینی. ئازار 6th, 2026

فەهمی بورهان: کێشەکانمان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ زۆرن

سەیرکراوە: (1.1K)

سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکان و کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە و دەڵێت: کێشەکانمان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ زۆرن و حکومەتی فیدراڵ زۆر پابەند نییە بە جێبەجێکردنی ماددە دەستوورییەکان.

ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٢ی ئەیلولی ٢٠٢٥ ، فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم پێشوازی لە ئەندرۆ بیزلی، کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.

بەپێی ڕاگەیەنراوی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ، سەرۆکی دەستە ، باسی لە کار و چالاکییەکانی دەستە بۆ ئادەبووان کرد، کە چۆن لە چوارچێوەی دەستووری عێڕاقی کاردەکەن لە ناوچە کوردستانییەکان. دواتر گفتوگۆ دەربارەی ماددەی ١٤٠ ی دەستور کرا، کە تاکە ڕێگەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ئەم ناوچەیەیە، هەروەها تیشک خرایەسەر ئاستەنگەکانی بەردەم جێبەجێکردنی ئەم ماددە دەستوورییە .

فەهمی بورهان وتی، “کێشەکانمان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ زۆرن، بەڵام حکومەتی فیدراڵ زۆر پابەند نییە بە جێبەجێکردنی ماددە دەستوورییەکان، کێشەی زەوی و زاری جووتیاران و کێشەی زمان و کێشەی پێکەوەژیان ئەمانە کێشەگەلێکن دەکرێت لە چوارچێوەی دەستووری هەمیشەیی عێڕاق چارەسەر بکرێن گەر هەوڵی جدی هەبێت لەلایەن حکومەتی عێڕاق”.

لای خۆیەوە کونسوڵی بەریتانیا ، دوای گفتوگۆ لەسەر کۆمەڵێک بابەتی گرنگی تایبەت بە ناوچە کوردستانییەکان، دووپاتی لە گرنگی و بەردەوامی پەیوەندییەکانی کونسوڵخانەکە لەگەڵ دەستە کردەوە بەمەبەستی کاری پێکەوەیی هەوڵدانی بەردەوام تا بتوانن بەشداربن لە چارەسەرکردنی و پشتیوانی خۆشیان لە چوارچێوەی دەستوری عێراق نیشاندا.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 110 Today: 2,186 📊 Click Here