سەیرکراوە: (1.3K)
فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێم ڕایگەیاند، لە دوای ساڵی 2003وە حکومەتی عێراق سیاسەتێکی دەرەکی ناڕوونی هەبووە.
باسی لەوەشکرد: دەستوەردان هەبوو لە کاروباری وەزیرانی عێراق، عێراق لەم قۆناغەدا پەرەی بە پەیوەندییە دەرەکییەکانی داوە.
ئەوەشی وتووە، هاوپەیمانەکانی عێراق دڵسۆزانە هەوڵیانداوە و کاریان بۆ نۆژەنکردنەوەی ژێرخانی ئەم وڵاتە کرد، هێشتا هەڕەشەی داعـ.ــش ماوە و کۆتایی نەهاتووە.
دەشڵێت: سوننە و شیعە هەمان نیگەرانییان لەبارەی مەترسی کشانەوەی هاوپەیمانان هەیە.
