سێشەممە. ئازار 31st, 2026

قوباد تاڵەبانی ئاسانکاری بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی گەورە دەکات

سەیرکراوە: (1.1K)

بە پشتیوانی قوباد تاڵەبانی ٪20ـی داهاتی مەرزی کێلێ، بە شێوەی نەختینەی مانگانە بۆ تەواوکردنی پرۆژەکانی سنورەکە خەرج دەکرێت . پێنجشەممە 16ی تشرینی یەکەم ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین لە پەڕەی رەسمی خۆیان لە فەیسبووک بڵاویانکردوەتەوە بە پشتیوانی بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، توانرا رەزامەندی وەربگیرێت بۆ تەرخانکردنی بڕی لە %20 ی داهاتی مەرزی کێلێ بۆ خزمەتکردنی ناوچەکە . ئاماژەی بەوەشکردوە؛ ئەو بڕە داهاتە بە شێوەی نەختینەی مانگانە و بۆ تەواوکردنی پڕۆژە بەردەوام و وەستاوەکانی سنوری قەزای پشدەر لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕ خەرج دەکرێت .

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 126 Today: 682 📊 Click Here