سەیرکراوە: (1.7K)
قوباد تاڵەبانی، دڵنیاییدا کە ئەم یەکێتییەی ئێستا، بە خزمەتکردنی ئێوە و بە داکۆکیکردن لە مافی خەڵک، خوێنی گەشی شەهیدەکانمان و رێ و رێبازیان بە پیرۆزی و درەوشاوەیی رادەگرێت. قوباد تاڵەبانی ئەم وێنانەی بڵاوکردوەتەوە و نوسیوویەتی؛ لەگەڵ تاجی شانازیی یەکێتی، لەگەڵ هێزی مانەوە و بەرەنگاریی یەکێتی، لەگەڵ دایک و باوک، کچ و کوڕ، خوشک و برای شەهیدە سەربەرزەکانمان بووم. ئاماژەی بەوەشکردوە؛ یەکێتی هێز و ورە لە ئیرادەی لەبن نەهاتووی ئێوە وەردەگرێت و بەهێزتر لە هەر کاتێکی تر بەرگری لە مافەکانی گەلەکەمان دەکات. دڵنیایشیداوە کە ئەم یەکێتییەی ئێستا، بە خزمەتکردنی ئێوە و بە داکۆکیکردن لە مافی خەڵک، خوێنی گەشی شەهیدەکانمان و رێ و رێبازیان بە پیرۆزی و درەوشاوەیی رادەگرێت.
