هەینی. ئازار 6th, 2026

قوباد تاڵەبانی: دەبێت خەڵك تێبگات، كە بۆچی دەنگ بدات؟

سەیرکراوە: (1.1K)

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم داوا لە هاووڵاتیان دەكات بچن بۆ سەر سندوقەكانی دەنگدان و دەڵێت: خەڵك ئەگەر بە ویژدانەوە هەڵسەنگادن بكات دەزانن كێ كاریگەرە لە بەغدا و كێ تەماشاكارە لە بەغدا.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە لێدوانێكی بۆ میدیاكان وتی، “هیوادارین ئەم بانگەشەیە هێمنانەبێت و بانگەشەیەك بێت خەڵك تێبگات، كە بۆچی دەنگ بدات؟ و بۆچی گرنگە دەنگ بە كام لایەن بدات؟

وتیشی، “خەڵك ئەگەر بە ویژدانەوە هەڵسەنگادن بكات دەزانن كێ كاریگەرە لە بەغدا و كێ تەماشاكارە لە بەغدا”.

ڕاشیگەیاند، ڕاستە ئەمڕۆ یادی كۆچی دوایی مام جەلالە، بەڵام مام جەلال هەر هی من نەبووە وەك باوكێك، بەڵكو مامی گەلێك و باوكی شۆڕشێك بووە، بۆیە لەژیانی سیاسی و ئاساییمان دەبێت بیر لە ڕێباز و بەرنامەكانی بكەینەوە، كە چۆن ژیاوە و خەبات و خزمەتی كردووە و چۆن هەوڵێ داوە پردی پەیوەندی بێت لەنێوان لایەنە ناكۆكەكان.

جەختیشی كردەوە، ئەگەر چارەكێكی ئەوەی مام جەلال كردوویەتی ئێمە بە كۆمەڵ و پێكەوە ئەنجامی بدەین، ئەوا زۆربەی كێشەكان چارەسەر دەبن.

ئاماژەی بەوەشدا، هیوادارین ئەم بانگەشەیە هێمنانەبێت.

لە 11-11-2025 هەڵبژاردن بۆ خوولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بە هەرێمی كوردستانەوە دەستپێدەكات و لە ئەمڕۆوە هەینی 3-10-2025 بانگەشەی حزب و كاندیدەكان دەستی پێكردووە.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 38 Today: 2,560 📊 Click Here