هەینی. ئازار 6th, 2026

قوباد تاڵەبانی پەیامێکی ئاراستەی پێشمەرگە و تێکۆشەرە دێرینەکان کرد

سەیرکراوە: (1.3K)

– هەواڵەکان قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، خۆشەویستترین خۆشەویستەکانی یەکێتی، ئەو پێشمەرگە و تێکۆشەرە دێرینە قارەمانانەن کە لە رۆژگارە سەختەکاندا شانازییان بۆ یەکێتی و بۆ کوردستان تۆمارکرد و بە گیان و بە روحی خۆیان بۆ سەرکەوتنی یەکێتی و کوردستان خەباتیان کرد. قوباد تاڵەبانی لە کۆبوونەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، ، شەرەفمەند بووم بە دیداری هەڤاڵە دێرینەکانی کاک کۆسرەت و مامە غەفە لە سێکتەری کۆپمەڵەکان و خانەنشینانی پێشمەرگە شادبوومەوە. سەرسام بووم بە وزە و ئیرادەی بەهێز و پەرۆشی و خەمخۆرییان بۆ یەکێتی. وتیشی \”ئەم نەوەیەی ئێستای یەکێتی دەبێت وانەی نەسرەوتن بۆ سەرکەوتنی یەکێتی و کوردستان لەم ئازیزانەوە فێربین\”. جەختیشی لەوە کردەوە ئەو کاندیدانەی یەکێتی کە لەم هەڵبژاردنەدا سەردەکەون، بە هەمان ورە و باوەڕی ئەوانەوە سەنگەری بەرگری لە مافەکانی خەڵکی کوردستان دەگوازنەوە بەغدا و سەنگ و پێگەی یەکێتی و کوردستان لە بەغدا دەپارێزن.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 38 Today: 2,560 📊 Click Here