سەیرکراوە: (1.4K)
ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایدەگەیەنێت، كاروانێكی دیكەی هاوپەیمانان لە حەسەكە كشایەوە.
ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە، بۆ دووەم جار لە ماوەی یەك هەفتەدا، هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی كاروانێكی گەورەی سەربازییان لە یەكێك لە گەورەترین بنكەكانی خۆیان لە رۆژئاوای كوردستان كشاندەوە و بەرەو خاكی هەرێمی كوردستان بەڕێكەوتن.
ڕاشیگەیاندووە، كاروانێكی گەورەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی كە لە زیاتر لە 100 بارهەڵگری سەربازی و كەلوپەلی لۆجستی پێكهاتووە، بنكەی”قەسرك”یان لە باكووری رۆژئاوای حەسەكە چۆڵكردووە.
دەشڵێت: ئەم كاروانە بە ئاڕاستەی دەروازەی سنووریی وەلید كە خاكی سووریا بە هەرێمی كوردستان دەبەستێتەوە، پاشەكشەیان كردووە.
