هەینی. ئازار 6th, 2026

لاریجانی: ئێران بە پێچەوانەی ئەمریکا خۆی بۆ شەڕێکی درێژخایەن ئامادە کردووە

سەیرکراوە: (30)

لاریجانی: ئێران بە پێچەوانەی ئەمریکا خۆی بۆ شەڕێکی درێژخایەن ئامادە کردووە

عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، ئەمڕۆ دووشەممە (٢ی ئازاری ٢٠٢٦) جەختی کردەوە کە وڵاتەکەی بە پێچەوانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بۆ شەڕێکی درێژخایەن ئامادەیە. ئاماژەی بەوەش کرد کە تاران خۆی بۆ هەموو سیناریۆکان ئامادە کردووە و توانای خۆڕاگریی هەیە لە بەرامبەر هەر پەرەسەندنێکی سەربازیی درێژخایەن.

لاریجانی لە پۆستێکدا لە هەژماری فەرمیی خۆی لە سۆشیاڵ میدیای “X” ڕایگەیاند، ئێران، بە پێچەوانەی ویلایەتە یەکگرتووەکان، خۆی بۆ ئەگەری بەرپابوونی شەڕێکی درێژخایەن ئامادە کردووە. هەروەها وتی “تاران خاوەنی دیدگایەکی ستراتیژییە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ پەرەسەندنەکانی ئێستادا.”

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران ئەوەشی خستەڕوو، کە ئەوەی ناوی برد بە “وەهمەکانی” دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، تەواوی ناوچەکەی بەرەو شەڕێکی بێمانا پاڵپێوە ناوە و پێیوایە “واشنتۆن ئێستا نێگەرانە لە زیادبوونی زیانە گیانییەکانی ناو هێزەکانی.”

هەروەها ئاماژەی بەوە کرد، کە “جێگەی داخی زۆرە” کە پارەی ئەمریکییەکان خەرج بکرێت و ژیانیان لەدەست بدەن لەپێناو ئەوەی ناوی برد بە “تەماحی فراوانخوازیی نایاسایی” بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل.

ئەم شەپۆلە نوێیەی پەرەسەندنەکان دوای زنجیرەیەک هێرشی متبادەل لە نێوان ئێران و ئیسرائیل دەستیپێکرد، کە هێرشی ئاسمانی و موشەکی بۆ سەر پێگەکانی ناو سووریا و عێراقی گرتەوە، پێش ئەوەی بگاتە قووڵایی خاکی ئێران لە یەکێک لە گەورەترین لێدانەکاندا لە ماوەی ساڵانی دواییدا.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 14 Today: 58 📊 Click Here