به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومرەی هه‌رێمی كوردستان لیستی دووه‌می كۆمپانیا رێگه‌پێدراوه‌كانی گواستنه‌وه‌ی عومرەكاران بۆ وڵاتی سعوودیه بڵاو ده‌كاته‌وه.
ئەمڕۆ چوارشەممە، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومرەی هه‌رێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا هاووڵاتیانی ئاگادار کردەوە، ته‌نها ده‌توانن له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیانه گه‌شتی عومرە بكه‌ن كه به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومرەدا كردووه.
داواشی کرد به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ خه‌ڵكانێك گه‌شت نه‌كه‌ن كه كۆمپانیایان نییه یاخود به‌ناوی كه‌سی له سوشیاڵ میدیا ریكلام ده‌كه‌ن تاوه‌كو تووشی كێشه و گرفت نه‌بن.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومرە داوا له سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی كوردستانیش ده‌كات هه‌ر كه‌سێك ویستی گه‌شتی عومرە بكات و مافی گره‌نتی بكات ئه‌وا له رێگه‌ی ئه‌و كۆمپانیانه گه‌شته‌كه بكات له سنووری پارێزگاكه‌ی یان ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆ مۆڵه‌تی وه‌رگرتووه.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومرە پێشتر لیستی یه‌كه‌می ناوی كۆمپانیا رێگه‌پێدراوه‌كانی گواستنه‌وه‌ی عومرەكارانی كوردستانی بۆ وڵاتی عه‌ره‌بستانی سعوودیه بڵاو كرده‌وه.
بڕیارە لە داهاتووشدا لیستی سێیه‌م و لیستی دیكه‌یش بڵاو بكرێنه‌وه.
