هەینی. ئازار 6th, 2026

لیندسی گراهام:جوڵەیەکی جدی دەکەین بۆ سنوردانانی هێرشەکان دژی کورد

سەیرکراوە: (948)

لیندسی گراهام، سیناتۆر ئەمریکی، دەڵێت: جووڵەیەکی جددی لە کۆنگرێس دەکەین بۆ پاراستنی کورد لە هێرشەکان و دەڵێت: ئەمریکا پێویستی بە کورد بووە و قەرزە شایستەکە بۆ ئەوان بدات.

لیندسی گراهام، سیناتۆر لە پارتی کۆمارییەکان، ڕایگەیاند ” کاتی دانەوەی قەرزە بەو کوردانەی کە جیهانیان لە داعش پاراست، سیاسەتی ئەمریکا بەرامبەریان گۆڕانکارییەکی گەورە بەخۆیەوە دەبینێت و کاتی ئەوە هاتووە پاداشتی گەلی کورد بدرێتەوە کە قوربانییەکی زۆریان لە شەڕی دژی ڕێکخراوی داعش دا”.

وتیشی: “ئێستا هەموو شتێک گۆڕاوە، تەنها چاوەڕوان بن بۆ ئەوەی ببینن چی ڕوودەدات، ویلایەتە یەکگرتووەکان و جیهان پێویستیان بە کورد بوو و ئەوان لە سەختترین بارودۆخدا لە پاڵمان وەستان، ئێستاش نۆرەی ئێمەیە لە پاڵیان بوەستین و قەرزە شایستەکە بدەینەوە”.

بە پێی زانیارییەکانی ئەو سیناتۆرە، ئێستا کۆنگرێس ئامادەکاری دەکات بۆ بەکارهێنانی “کارتی گوشاری بەهێز لەپێناو پاراستنی کورد”.

وتیشی کە “بابەتەکە لە ڕەهەندی سیاسی تێدەپەڕێت و دەبێتە هەڵوێستێکی ئەخلاقی و وەفایەک بۆ خوێنی شەهیدانی کورد، کە لە ڕوبەڕوبوونەوەی تیرۆردا بەرگرییان لە جیهان کرد”.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 71 Today: 2,117 📊 Click Here