هەینی. ئازار 6th, 2026

لەبەریتانیا هێرش کرایە سەر جووەکان

سەیرکراوە: (871)

لە هێرشێكدا بۆسەر پەرەستگایەكی جووەكان لە مانچستەر چوار کەس برینداربوون و دوو کەسیش کوژرا، هاوکات بکەری هێرشەکەش کوژرا.

ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویکردەوە، كاتژمێر 9:31 خولەك بە كاتی خۆجێی مانچیستەر، ئاگاداركراوەتەوە لەوەی ئۆتۆمبیلێك خۆی كێشاوە بە نوێژخوێناندا لە بەردەم پەرەستگای (هیتۆت پارك) کە پەرستگایەکی تایبەت بە جووەکانە، و بەر لەو ڕووداوەش پیاوێك بە چەقۆ هێرشیکردۆتە سەر چەند نوێژخوێنیک و بریندار هەیە.

رووداوەكە لە رۆژی (یۆم كیپور- لێخۆشبوون) روویداوە، كە پیرۆزترین رۆژە لە رۆژژمێری ئاینی جولەكەكاندا.

پۆلیس حاڵەتی تایبەتی “پلاتۆ”ی تایبەتی بۆ رووداوەكە راگەیاند، كە تایبەتە بە مامەڵەكردن لەگەڵ هێرشە تیرۆرستییەكان، و بەوتەی خۆشیان یەكێك لە بریندارەكانی رووداوەكە پاسەوانێكی ئەمنییە.

هاوکات کەمێک لەمەوبەر پۆلیسی بەریتانیا دوای هەوڵێکی زۆر توانی هێرشبەرەکە بکوژێت.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 154 Today: 1,081 📊 Click Here