یەکشەممە. ئازار 8th, 2026

لەسەرجەم شارەکانەوە 25 بارهەڵگری کۆمەک گەیشتووەتە سنووری چەمچەماڵ

سەیرکراوە: (1.4K)

کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاری لە شارە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانەوە بۆ زیان لێکەوتوانی لافاوەکەی چەمچەماڵ بەردەوامە و تا ئێستا بڕی 25 بارهەڵگر گەیشتووەتە سنوورەکە.

حسێن شێخ نەجمەدین قەرەداغی، سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕی ڕابیتەی مرۆیی بە “توڕی میدیایی خەڵک”ی ڕاگەیاند، لەدوای ڕووداوی لافاوەکەی چەمچەماڵ و تەکیە و شۆرش، هەرسێ ڕێکخراوی هانای خێرخوازی و رابیتەی مرۆیی و بەختەوەری بەپشتیوانی خودا و کۆمەکی خێرخوازان، کەمپینێکمان ڕاگەیاند بۆ هاوکاری کردنی لیقەوماوانی ئەو کارەساتە و ئەوانەی زیانیان پێ گەیشتووە.

دەشڵێت، لەچەند رۆژی ڕابردوو داتا وەرگیراوە و ئەو ماڵانەی زیانیان بەرکەوتووە ناونوسکراون، رۆژانە کۆمەک و هاوکاریان بەسەردا دابەش دەکەین، لەهەرسێ شارەکە، ئەمڕۆش 25 بارهەڵگری کۆمەکی خێرخوازانمان هێناوە کە هی هەولێر و سلێمانی و شوێنەکانی ترن.

باسی لەوەشکرد، ماڵ بەماڵ دەگەڕێین سەبەتەی خۆراک جل وبەرگ و دۆشەک و بەتانی و کۆمەڵێک پێداویستی تر دابەش دەکەین، لەڕۆژانی داهاتووش بەپێی داتاکان قەربووی ئەو ماڵانەش دەکرێتەوە کە ئامێری کارەباییان تێکچووە.

پۆستى تر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 62 Today: 227 📊 Click Here